بابەتە سەرەکییەکە:
روسیا و ئۆکرانیا رێککەوتون لەسەر پاراستنی ئەمنیەتی ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە
بە دەریای رەشدا تێدەپەڕن و بۆ ئەو مەبەستەش هێرشە سەربازییەکانیان لە سنوری
دەریاکە رادەگرن.
راگەیەندراوی فەرمی:
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە: واشنتۆن و مۆسکۆ لەسەر دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەشتییەکانی
ناوچەی ئاماژەپێکراو رێککەوتون و روسیا پابەند بوە بە تەواوی دەستبەرداری
بەکارهێنانی هێز ببێت لە دەریای رەشدا.
چی تر: مۆسکۆ رەزامەندی
دەربڕیوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی قەدەغەکردنی هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزە لە
ئۆکرانیا.
لەلایەکی ترەوە: وەزارەتی
بەرگری ئۆکرانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا بەیاننامەکەی کۆشکی سپی
پشتڕاستکردەوە.