بابەتە
سەرەکییەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی
کەرتی غەززە 51 هاوڵاتی فەلەستینی کوژران
چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوە: رۆژنامەی
''شەرقل ئەوسەت'' بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی
ئاسمانییان کردووەتە سەر چەندین ناوچەی جیاجیای کەرتی غەززە.
ئەمەش هەیە: هێزەکانی
ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە بە هێرشی زەمینی و فڕۆکە هێرشیان کردە سەر غەززە
و ژمارەیەک کەس کوژران و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر: تۆپخانەکانی ئیسرائیل باکوور و کەمپی نوسەیرات لە
ناوەڕاستی کەرتی غەززە تۆپباران کرد هاوکات، زیاتر لە 25 هێرشی ئاسمانییان کردە سەر
ناوچە جۆربەجۆرەکانی خان یونس و کەمپی ئاوارەکان و ژمارەیەک فەڵەستینی کوژران و دەیان
کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی
دیکەوە: بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی دیکەی ئیسرائیل بۆ سەر رۆژئاوای
کەرتی غەززە، ئیسماعیل بەرهووم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس کوژرا.