بابەتە سەرەکییەکە:
بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی کۆتا ئاماری هاوبەشی كارەبا و رێژەی قەرزەكانی هاوبەشی
ماڵانی لە ناوی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەسنوری بەڕێوبەرایەتییەكانی كارەبای
رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی 362.526 هاوبەشی كارەبا هەیە و لەو ژمارەیەش 85 هەزار
و 50 هاوبەش هیچ قەرزكیان لانیە و تەنیا 133 هاوبەشی كارەباش زیاتر لە 10 ملیۆن دینار
قەرزارن.
ئاماژە
بەوەشکراوە: لەسنوری هەردوو بەرێوەبەرایەتیەکە (299774) هاوبەشی ماڵان هەیە
هاوکات، (46439) هاوبەشی بارزگانی و (714) هاوبەشی پیشەسازیی و (12553) هاوبەشی
كشتوكاڵی و (3046) هاوبەشی حکومی هەیە.
ئەمەش هەیە: هەر
بەپێی داتاكان 85.050 هاوبەشی كارەبا هیچ قەرزێكیان لانیە و 58467 هاوبەش كەمتر
100 هەزر دینار قەرزارن، 83477 هاوبەش 2 بۆ 5 ملیۆن قەرزان، 15.156 هاوبەش 5 بۆ 10
ملیۆن قەرزان، 133 هاوبەشیش زیاتر لە 10 ملیۆن قەرزارن.
زیاتر:
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، جێی ئاماژە بۆكردنە ئەم ئامارە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەرەوەی
شاری سلێمانی تێدایە، بەگشتی لە سنوری بەڕێوەیەتی گشتی كارەبای سلێمانی 541,865
هاوبەشی كارەبا هەیە.