دەستەی راگەیاندنی عێراق: باج بەسەر کەسانی بەناوبانگ دەسەپێنرێت

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رێکاری نوێی بۆ شێوازی کارکردنی کەسانی بەناوبانگ و کاریگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکرد.

لێدوانی فەرمی: حەیدەر نەجم وتەبێژی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند؛ باجی ساڵانە بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنرێت كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بابەت بڵاودەكەنەوە، رێژەی باجەكەش بە گوێرەی فۆلۆوەرەکانیان دیاریدەکرێت، ئەمەش بۆ رێکخستنی ناوەرۆکی میدیاییە بە شێوەیەک کە لەگەڵ یاساکانی جێبەجێکراو لە عێراق بگونجێت و کۆمەڵگە لە رێکلامە نائەخلاقییەکان بپارێزێت.

ئەمەشی وت: دەستەکە هەمو کەسانی بەناوبانگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پابەند دەکات بەوەی سەروەری نیشتمانی بپارێزن، پشتیوانی دەزگا ئەمنییەکان بن بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، خۆیان بەدور بگرن لە وتاری مەزهەبی کە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە.

چی تر: بەگوێرەی ژمارەی فۆڵۆوەرەکانیان، باجەکە بەم شێوەیە دەبێت؛

- ئەگەر زیاتر لە پێنج ملیۆن فۆلۆوەر بو؛ ساڵانە یەک ملیۆن دینار باج دەدات.

- لە نێوان 3 بۆ 5 ملیۆن فۆلۆوەر؛ ساڵانە 850 هەزار دینار باج دەدات.

- لە نێوان 1 بۆ 3 ملیۆن فۆلۆوەر؛ ساڵانە 650هەزار دینار باج دەدات.

- لەنێوان 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن فۆلۆوەر؛ ساڵانە 450 هەزار دینار باج دەدات.

- لە نێوان 100 هەزار بۆ 500 هەزار فۆلۆوەر؛ ساڵانە 250 هەزار دینار بۆ 350 هەزار دینار باج دەدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا