بابەتە سەرەکییەکە: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە،
سبەینێ دەست دەکەنەوە بە تۆمارکردنی ناوی ئەو هاوڵاتییانەی کارتی دەنگدان
دەردەهێنن.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق
رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە دەست دەکرێت بە پرۆسەی دەرهێنان و تازەكردنەوەی کارتی دەنگدەران
زیاتر لە هەزار ناوەند دەکرێنەوە و ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی وت: پرۆسەی نوێکردنەوەکە بریتی دەبێت لە تۆمارکردنی
کارتی دەنگدان و چاککردنەوە، گۆڕانکاری، سڕینەوە، تۆمارکردنی ئاوارەکان و هەروەها
تۆمارکردنی هێزە ئەمنییەکان.
زیاتر: پڕۆسەکە گواستنەوەی ناوی دەنگدەران لە پارێزگایەک بۆ
پارێزگایەکی دیکە لەخۆدەگرێت هاوکات، ئەو کەسانەی هاوسەرگیرییان کردووە کارتەکانیان گۆڕانکاری تێیدا دەکرێت و ناوی ئەو
کەسانەش لادەبرێت کە لە ژیاندا نەماون.