کچە رۆژنامەنووسێکی کورد خەڵاتی نێودەوڵەتی پێبەخشرا

هەمەرەنگ 18/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

کچە رۆژنامەنووسێکی کورد بەناوی نیاز عەبدوڵا لە شاری نیویورکی ئەمەریکا خەڵاتی  نێودەوڵەتیی ئازادیی رۆژنامەوانیی پێبەخشرا.

رۆژی ١٦ی تشرینی دووەم، نیاز عەبدوڵا، کچە رۆژنامەنووسی کورد لە شاری نیویۆرك لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان CPJەوە، خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادیی رۆژنامەوانیی، پێبەخشرا.

نیاز عەبدوڵا لەبارەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەوە دەڵێت:" خەڵاتەكەم پێشكەشكرد بە چوار سیمبولی ئازادیخوازی كوردستان، كە بریتین لە زیندانیانی بادینان، ژینا ئەمینی، سەڵاحەددین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی ".

ئەوەشی خستەڕوو:" سەختی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەكرێت وەربگێردڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامی كاری زیاتر، بۆیە هەموو كۆڵنەدان و تێكۆشانێكی بەردەوام لەپێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانی و بنەماكانی دیموكراسی، بەرهەمدار دەبێت و دەكرێت ببێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری ".
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا