ئازاری ماسولكەی قاچ لەماوەی دووگیانیدا چییە؟!

تەندروستی 08/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەسەر حاڵەتێك كە تائێستا بە تەواوەتی هۆكارەكەی بە نەزانراوی ماوەتەوە پزیشكێكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ژنان، منداڵبوون و نەزۆكی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

 كەژان كاوە تەها، پزیشكی ‎‏‎پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ژنان، منداڵبوون و نەزۆكی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بە نزیكەیی نیوەی خانمان دووچاری ئازاری ماسولكەی قاچ لە ماوەی دووگیانیدا دەبنەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەم حاڵەتە بریتییە لە گرژبوونی توندی خۆنەویستانەی ماسولكەكانی قاچ یان پێ یان هەردووكیان".

روونیشیكردووەتەوە:" تا ئێستا هۆكارەكەی بەتەواوەتی روون نییە، بەڵام گۆڕانكاری لە سوڕی خوێن، زیاد بوونی كێش لەماوەی دووگیانی، گەورەبوونی مناڵدان و كۆرپە كە لەوانەیە فشار لەسەر ئەو دەمارانە دروست بكا كە بۆ قاچ ئەچن و هەموو ئەمانە ڕۆڵیان هەیە لە دروستبوونی ئەم حاڵەتەدا".

چۆن بتوانین خۆمان لەم حاڵەتە بپارێزین:-
- وەرزش كردنی ڕێك.

- لەكاتی تووشبوون بە ئازارەكە هەوڵبدە بە هێواشی قاچت ڕابكێشیت.

- بڕێكی باش ئاو بخۆرەوە.

- مەساجكردن و شێلانی قاچ و پێیەكان.

- بەكارهێنانی سەهۆڵ بۆ كەم كردنەوەی ئازارەكەی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا