خۆت بە دووربگرە لە خواردنی ئەم بەشانەی مریشک

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: گۆشتی مریشک بژاردەیەکی باشترە بۆ تەندروستی مرۆڤ بە بەراورد بە گۆشتی سوور،بەڵام هەندێک بەشی مریشک هەیە رەنگە خواردنی مەترسیدار بێت، تا ئاستی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

کێ وتی: ماڵپەڕی healthline بڵاویکردوەتەوە: گۆشتی مریشک لە رووی بەها خۆراكییەكەیەوە بە پڕۆتین و چەوری و كاربۆهیدرات دەوڵەمەندە، سەرچاوەیەكی باشی خۆراكییە و پرۆتین و چەوری و كاربۆهیدرات و كالیسیۆمی تێدایە، سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات و لولەکانی خوێن چالاکدەکات و رێگری لە مەینی خوێن دەکات.

زیاتر: لەگەڵ ئەوەش هەندێك بەشی مریشک هەن كە رەنگە خواردنیان زیانی هەبێت و تووشی نەخۆشیت بکات لەوانە تووشبوون بە شێرپەنجە.

بەشەکان:

- سییەكانی مریشک  كە ژمارەیەكی زۆر بەكتریا و مشەخۆری تیادایە.
- ملی مریشک، بەهۆی بوونی گرێ لیمفاوییەكان كە ژەهر و بەكتریایان لەخۆ گرتووە.
- سەری مریشک، بەهۆی كەڵەكەبوونی هەندێك مادەی مەترسیدار.
- سیقەتۆرە و ریخۆڵەكانی، خواردنی چەوری خوێن زیاتر دەكات.
- پێستی مریشک، كە بە چەوری زیانبەخش دەوڵەمەندە.
- قاچی مریشک، زۆر خواردنی قاچی مریشك دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا