هۆکارەکانی سستبوونی لێدانی دڵ چین؟

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سستبوونی لێدانی دڵ یەكێكە لە كێشە گرنگ و مەترسیداری تەندروستی كە مرۆڤ بە چەند هۆكارێكەوە تووشی دەبێت، لەوانە شێوان و ناڕێكیی سیستمی كارەبایی دڵ و چوونە ناو تەمەن.

کێ وتی: پزیشکانی پسپۆڕ دەڵێن: سستبوونی لێدانی دڵ یەکێکە لە کێشە مەترسیدارەکان چونكە دەكرێ كار لە ژیانی ئەو كەسە بكات و تێكڕای لێدانی دڵی بۆ كەمتر لە 60 لێدان لە خولەكێك كەم ببێتەوە، ئەمەش كەمترە لە ئاسایی و چەند نیشانەیەكی لەگەڵدا دەبێت، لەوانە هەناسەتەنگی و سەرسووڕان.

هۆکارەکان:

- شێوانی سیستمی كارەبایی دڵ.
- چوونە ناو تەمەن.
- تووشبوونی نۆرەی دڵ و تێكچوونی ماسولكەی دڵ و فەرمانەكانی.
داخرانی دەماری تاجی كە خوێن بۆ ماسولكەكانی دڵ دەبات.
- شێوانی دەروونی و رارایی و كەمی و زۆری دەردانی رژێنی دەرەقی.
- كەمی هەندێك جۆر كانزا لە لەش وەك كالیسیۆم و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم.

 نیشانەكان:

- سستیی لێدانی دڵ
- بێهێزی و شەكەتی و هەستكردن بە سەرسووڕان.
- هەناسەتەنگی و ئازاری سنگ.
- هەستكردن بە ناڕێكی لێدانی دڵ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا