سوودەکانی مێوژ بۆ تەندروستی چین؟

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: مێوژ بریتیە لە ترێی وشك كراوە كە بۆ خواردن بەكاردەهێنرێت و كۆمەڵێك سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

کێ وتی: پسپۆرانی بواری خۆراك دەڵین: مێوژ چەندین سوودی بۆ تەندروستی هەیە و بۆ نەخۆشی چارەسەرە، مێوژ دەوڵەمەندە بە ریشاڵە خۆراكییەكان، سوودی زۆری بۆ هەرس هەیە و هاوكات لە قەبزی دوورتان دەكاتەوە.

ئەمەش هەیە: شەربەتی مێوژ كاریگەریی هەیە بۆ دەركردنی ژەهر لە جگەر، هاوكات وا دەكات گورچیلەكان بەباشی ئەركەكانیان بەڕێوە ببەن و بەرگریی جەستە بەهێزتر دەكات و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی C و B. 

چی دیکە: دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، ئەوەش وا دەكات پاڵەپەستۆی خوێن رێكبخات و كۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستە دادەبەزێنێت.

زیاتر: بەهۆی ئەو پێکهاتە ریشاڵیەکەیەوە وا دەكات هەمیشە هەست بە تێربوون بكەن و كاریگەریی هەیە بۆ دابەزاندنی كێش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا