باشترین خواردن بۆ رێگریکردن لە وشکبوونی لەش

تەندروستی 20/06/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لەگەڵ دەستپێکردنی وەزری هاوین پلەکانی گەرما هێندەی دیکە بەرزتر دەبنەوە و زۆربەی کەسەکانی توشی وشکبوونی لەش و کێشەی تەندروستی دەبن، هەندێک خواردنیش هەیە بڕێکی زۆری ئاویان تێدایە و قەرەبووی کەمبوونی ئاوی لەش دەکەن.

رۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" بڵاویکردوە:" لەشی مرۆڤ 20٪ ئاوی پێویست لە خۆراکەوە پەیدا دەکات، بۆیە جگە لە خواردنەوەی ئاو، خۆراکیش کاریگەرییان دەبێت لەسەر پاراستنی شێی جەستە ".

بە پێی ئەو هەواڵە، ئەم خواردنانە گرنگن بۆ رێگریکردن لە کەمبوونی ئاوی لەشی مرۆڤ:

-خەیار: 96٪ی خەیار لە ئاو پێکدێت

-کاهو: 96٪ی کاهو لە ئاو پێکدێت

-کەرەوز: کەرەزو 95٪ی ئاوە و سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵە

-تور: تور 95٪ی ئاوە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامین C

-تەماتە: 94٪ی تەماتە لە ئاو پێکدێت و دەوڵەمەندە بە لایکۆبین، کە ماددەیەکی دژە ئۆکسیدە

-کۆلەکە: 94٪ی تەماتە لە ئاو پێکدێت و خواردنێکی باشە لە وەرزی گەرمادا

-رێواس: دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و 92٪ لە ئاو پێکدێت

-بیبەر: 92٪ لە ئاو پێکدێت و ماددەی دژە ئۆکسیدی تێدایە

-کەلەرم: 94 تا 96٪ی کەلەرم لە ئاو پێکدێت

-قەڕنابیت: 93٪ی قەڕنابیت لە ئاو پێکدێت و خواردنی بە کوڵاوی سودەکەی زیاتر دەبێت

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا