چەند نیشانەیەک لە پێیەکان دەریدەخەن نەخۆشی دڵت هەیە

تەندروستی 28/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان یەکێکە لە هۆکارەکانی مردن لە تەواوی جیهاندا، ساڵانەش زیاتر لە 18 ملیۆن کەس بەوهۆیەوە گیان لەدستدەدەن.

سەرچاوە: بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی تایبەت بە بابەتی تەندروستی، ئەم نیشانانە لە پێیەکان دەریدەخەن کە توشبووی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانیت:

-ساردبوونی ژێر پێیەکان

-پەلەمان و پەیدابوونی ئازار لە ماسولکەکانی ران و پوز، بە تایبەت دوای پیاسەکردن یان سەرکەوتن بەسەر پەیژەدا

-پریقەدانی پێستی هەردوو پێیەکان

-گۆڕانی رەنگی پێستی هەردوو پێیەکان

-لاوازبوونی گەشەی پەنجەکانی پێ

-هەورکردنی نێوان پەنجەکانی پێ و چاکنەبوونەوەیان

-هەڵوەرینی مووی پێیەکان و لاوازی گەشەکردنی

چارەسەرەکان: باشترین چارەسەرەکان بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان بریتین لەمانە:

-وەرزشکردن

-پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست

-کێش دابەزاندن بۆ ئەو کەسانەی قەڵەون

-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان

Alternate Text

دوایین هەواڵ

عێراق لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دوورخرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 14 خولەک پێش ئێستا

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 44 خولەک پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا