چۆن گرژی ماسولکەکانت لە ڕێگای خۆراکەوە کەمدەکەیتەوە؟

تەندروستی 28/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: یەکێک لە هەرە کێشە باوە تەندروستییەکانی ئەم سەردەمە، دروستبوونی گرژی ماسولکەکانە، بەتایبەت ماسولکەکانی پوز و شان و مل.

کێ وتی: دکتۆر هاڤین کەمال شا، پزیشکى پسپۆڕی فه‌قه‌ڕات و نه‌خۆشی جومگه‌کان لە نووسینێکدا ئاماژە بەو خواردن و خواردنانەوە دەکات کە هاوکاری کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان دەکەن، ئەوانیش بریتین لەمانە:

-پەتاتەی شیرین: ماددەی کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە و گرژی و ڕەقبوونی ماسولکە ناهێڵێت.

-ئەڤۆکادۆ: ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە وماسولکە خاوکەرەوەیە.

-پاقلەمەنیەکان: فاسۆڵیا، لۆبیا، کە ڕێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمیان تێدایە و ئازاری ماسولکە ناھێڵێت .

-شووتی: ناھێڵێت ماسولکەکان وشک بنەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە.

-شیرەمەنیەکان: ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینیان تێدایە، کە یارمەتی دروست بوونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسولکە دەدەن.

-ماسی: چەوریەکەی هانی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدات، کە کاریگەری ھەیە لەسەر کاری ماسولکەکان.

-تەماتە: ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، کە یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەدات.

-ئاو: رێگری دەکات لە وشکبوونەوەی ماسولکەکان و چالاکیان دەکات.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

برینی گەدە چیە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا