زانیاری تایبەت: رێککەوتن کراوە و پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی دەبێت

درێژتر لە هەواڵ 01/08/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک رێککەوتنی سەرەتاییان کردووە لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگاکە و بە ئەگەری زۆرەوە پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی دەبێت.

زانیاری تایبەت: سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت:" لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی کراوە لە نێوان ئەندامانی یەکێتی و ئاشووری و بەشێک لە لایەنە عەرەبی تورکمانییەکان، بۆ ئەوەی دوو ساڵ جارێک یەکێتی و عەرەب لە نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ لەسەر پۆستەکانی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگا بکەن ".

وردەکاری: بە پێی رێککەوتنەکە لە دوو ساڵی یەکەمدا رێبوار تەها لە پشکی یەکێتی دەکرێتە پارێزگار و ئەحمەد حەمدانی لە پشکی عەرەب دەکرێتە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، تورکمانیش پۆستی جێگری پارێزگاری پێدەدرێت، پارتی و بەشێک لە ئەندامە عەرەب و تورکمانەکانیش تاکو ئێستا بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگایان کردووە.

زیاتر: سەرباری ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەو پۆستانە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام بەهۆی بایکۆتی پارتی چەند لایەنێکی دیکە دانیشتنەکە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دواخرا.

ئەمەش هەیە: ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە 16 کورسی پێکهاتووە و بۆ بەڕێوەچوونی هەر کۆبوونەوەیەک دەبێت لانیکەم نۆ ئەندام ئامادە بن.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

عێراق لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دوورخرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 4 خولەک پێش ئێستا

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 34 خولەک پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا