لە رۆژێکدا چوار کوپ قاوە مەخۆ لەبەر ئەم هۆکارە

تەندروستی 08/06/2021

Alternate Text

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، خواردنەوەی چوار کوپ قاوە لە رۆژێکدا دەبێتە هۆی کزبوونی چاو.

بە گوێرەی ئاژانسی سپۆتنیک، توێژینەوەکە لە نەخۆشخانەی ماونت سینای لە نیویۆرک ئەنجامدراوە، کە ئاشکرای دەکات خواردنەوەی چوار کوپ قاوەی رۆژانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی گلۆکوما بۆ دوو هێندە زیاد دەکات.

نەخۆشی گلۆکوما بریتییە لە مەترسی کزبوونی چاو بۆ دوو هێندە بە تایبەتی لەو کەسانەی بەرزبوونەوەی پەستانی چاویان بۆ ماوەتەوە بە شێوەی بۆماوەیی.

لەو بارەیەشەوە، لویس باسکواڵ توێژەر و پزیشکی چاو کە هەستاوە بە ئەنجامدانی توێژینەوەکە، ئاماژەی بەوەداوە "کە پێشتر لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایان کردووە کە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە قاوە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی گلۆکوما، بەڵام لەم توێژینەوەیەدا بۆمان ئاشکرابووە کە نەخۆشیەکە زیاتر دووچاری ئەو کەسانەی دەبێتەوە کە بەهۆی جیناتەوە ئەگەری زیاتر توشبوونیان هەیە بە نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن".

بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکەش، توێژەران هەستاون بە تاقیکردنەوە لەسەر ١٢٠ هەزار هاوڵاتی، کە تەمەنیان لە نێوان ٣٩ بۆ ٧٣ ساڵدا بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا