ئەم خۆراکانە نابێت بە برسێتی بخورێن

تەندروستی 06/11/2021

Alternate Text

ئەندازیارێکی خۆراک ئاماژەی بە شەش جۆری خۆراک کردووە کە لەئەگەری خواردنیان بە برسێتی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە بڵاوکراوەیەکیدا لە فەیسبووک نوسیویەتی:" خواردنی هەریەکە لە تەماتە، شیر، مۆز، پاقلەی کوڵاو، کافین و چا  بەبرسێتی زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت ".

زیانەکانی خواردنی ئەم خۆراکانە بە برسێتی بریتین لەمانە:

- تەماتە: دەبێتە هۆی كارلێككردن لەگەڵ ترشەڵۆكانی ناو گەدە و نەتوانەوەی و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی ناو گەدە.

- شیر : خواردنەوەی شیر بە برسێتی و كاتێك گەدە بەتاڵ بێت ئەوا دەبێتە هۆی كارلێكردن لەگەڵ بەكتریاكانی ناو گەدە و دەبێتە هۆی هەستكردن بە گێژی و رشانەوە و هەروەها شیرەكە تایبەتمەندیە خۆراكیەكانی لەدەست دەدات.

-مۆز: دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ماددەی مەگنیسیۆم لەناو لەش و ئەوەش دەبێتە هۆی تێكدانی هاوسەنگی نێوان كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و رەقبوونی خوێنبەرەكان.

- پاقلەی كوڵاو: دەبێتە هۆی تووشبوون بە كرژبوون و هەستكردن بە رشانەوە و ئازاری گەدە.

- كافین: ئەو خواردنەوانەی مادەی كافینیان تێدایە وەك خواردنەوە گازییەكان و قاوە بە برسێتی و لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی تووشبوون بە برینی درێژخایەنی گەدە و هەستكردن بەگێژبوون.

- چا : خورادنەوەی چا بە برسێتی یاخود لەدوای نان خواردن راستەوخۆ دەبێتە هۆی هەڵمژینی ماددەی ئاسن لەناو لەشدا و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی كەم خوێنی، بۆیە رێنمایی دەدرێت كە دوای سەعاتێك لەنان خواردن چا بخورێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا