ئایا ئۆتۆمبێل لە بەیانیانی وەرزی زستاندا پێویستی بە گەرمکردن هەیە؟

هەمەرەنگ 02/12/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بزوێنەرەکانیان کابرێتەرە لە وەرزی زستاندا بە بەیانیان پێویستە پێش جوڵەپێکردنیان گەرم بکرێن، بەڵام بزوێنەری بەخاخ پێویستیان بەو کارە نییە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکی باسی لەوەکردووە:" گەرمکردنی بزوێنەرەکان بە چەند شتێکەوە پەیوەندن، وەک تازەیی و کۆنی ئۆتۆمبێلەکە و سیستمی سوتاندنی بەنزین و جۆری رۆن و پلەی گەرما و زۆری دیکەش ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بزوێنەری کابرێتەر بۆ ئەوەی بە شێوەی ئاسایی و بێ بڕین و پرتە کار بکات، پێویستە بەیانیان نزیکەی ١٥ خولەک گەرم بکرێت، ئەگەر وا نەکرێت ئەوا زیانی گەورە بە بزوێنەرەکە دەگات، چونکە بەنزین بە شێوەی یەکسان دابەش نابێت بەسەر پستۆنەکان و ئەوەش کارەکانیان تێکەڵ دەکات و دەیانشێوێنێت ".
روونیشیکردەوە:" بزوێنەری بەخاخ پێویستی بەو ماوە زۆرە نییە،٣٠ چركە بۆ یەک خولەکی بەسە بۆ گەرمکردن، بەڵام ئەوەش پەیوەستە بە چەند شتێکەوە، لەوانەش :
جۆری رۆن: ئەو ئۆتۆمبێلانەی رۆنی سوکی وەك قیاسەكانی)0w16-0w20-5w20 - 5w30 -5w40 ) بەکاردێنن، تەنھا (٣٠) چرکەیان پێویستە بۆ گەرمکردنی بزوێنەرەکەیان.
– ئەو ئۆتۆمبێلانەی رۆنی قورس بەکادێنن وەك (10w40 -15w40 -20w50 )و بەرەو ژوورتر، پێویستیان بە یەک خولەک ھەیە بۆ گەرم بوون.
– ئۆتۆمبێلە نوێیەکان تا (١٠٠٠) کیلۆمەتری سەرەتا، پێویستیان بە گەرمکردن نابێت، دەتوانرێت دەست بەجێ بجوڵێنرێن.
– دەبێت ئەوە بزانین، گێچی حەماوەی ناو داشبۆردەکەئەوەی لە وێنەكدا هەیە، گەرمی بزوێنەر دەرناخات، بەڵکو پلەی گەرمی شلەی ساردکەرەوەکە پیشان دەدات، ئاو بێت یان مادەی دیکە، گەرم بوونی بزوێنەریش واتە گەرمبوونی پارچە ئاسنەکان و رۆنی ناو بزوێنەرەکە نەک ساردکەرەوەکە، رۆن و پارچەکان تەنھا (١) خولەکیان بەسە بۆ گەرمبوون لە پلەی گەرمی (٠-١٠) پلەی سیلیزی.
– بەڵام ئەگەر کەش لەوە ساردتر بوو، یا رۆنی مەکینە خەست بوو، یان زۆر بەسەر کاتی گۆڕینەکەیا رۆشتبوو، دەبێت ماوەکە لەوە زیاتر بکەیت.
– ئەوەش لە بەرچاو بگرین، لە بەیانیانی زستاندا نابێت تا (٢) کیلۆمەتر پەستان بخەینە سەر بزوێنەر، لەو ماوەیەشدا بزوێنەر دەچێتە پلەی گەرمی ئاسایی خۆی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا