وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،
ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی لەسەر ئاستی عێراق بڵاوکردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی لەسەر ئاستی عێراق بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ریزبەندییەکەش
زانکۆ حکومییەکان لە پێشەوەی زانکۆ ئەهلییەکانەوەن.
زانکۆی سلێمانی پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتووە
بەگوێرەی ریزبەندییەکە، لەکۆی ٢٥ زانکۆی
حکومەی و ئەهلی لە هەرێم، زانکۆی سلێمانی پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتووە و زانکۆکانی
سەڵاحەدین و دهۆکیش بەدوای ئەودا دێن.
لە ئاستی زانکۆکانی عێراق پلەی سێیەمی گرتووە
هەر بەگوێی ریزبەندییەکە، زانکۆی سلێمانی لە
ئاستی زانکۆکانی عێراق پلەی سێیەمی گرتووە.