ئێوارەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر
پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
ئەمشەو شەممە ٥ی شوبات، بارەگای بارزانی
رایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیان ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە پەیوەندییەکەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ
خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حکومەتی
داهاتوو بتوانێت بە ئەرکی خۆی بەرامبەر داخوازییەکانی رۆڵەکانی گەلی عێراق و
پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاکان و قوڵکردنەوەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی
هەڵبەستێت".