بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزانی راگەیاند
پێنج ماددەی نوێی تیادایە.
لێدوانی فەرمی:
هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری بازرگانیی بەرهەمە خۆراکییەکانی عێراق رایگەیاند، 10 رۆژ
پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک دەکرێت، پێنج جۆر بەرهەمی
پاقلەمەنی وەک (ماش، فاسۆلیا، دوو جۆر نۆک، نیسک)ی بۆ زیادکراوە.
ئەوەشی وت: هەر
خێزانێک دەتوانێت لە کۆی ئەو پێنج بەرهەمە زیادەیە، چوار بەرهەمیان وەربگرێت، بە شێوەیەک
هەر خێزانێکی چوار کەسی دەتوانێت بڕی یەک کیلۆگرام لە هەر جۆرێکیان وەربگرێت.