کۆمیسیۆنی عێراق: ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە

عێراق 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی دەستەی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 دەستیپێکردووە.

لیدوانی فەرمی: عومەر ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەشکرد: پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق 45 رۆژ پێش کۆتایی هاتنی خولی ئێستای پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی وت: کۆمسیۆن ئامادەکاری تەواویی هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەسەرکەوتوویی بەڕێوە ببات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا