هێرشێکی چەکداری کرایەسەر نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

جیهان 23/03/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە پایتەختی سۆماڵ ژمارەیەک چەکدار هێرشیانکردەسەر نێردراوانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەوهۆیەشەوە گەشتە ئاسمانیەکانی شارەکە راگیران.
ماڵپەری ئیرنا بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەک چەکدار هێرشیانکردە سەر بینایەک لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، کە بەگوێرەی زانیارییەکان چەند نێردراوێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بینایەدان".

سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی مەقادیشۆ راگیراوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی رووداوەکە بڵاوەیان پێکراوە لە هەوڵی ئەوەدان کۆتایی بە هێرشە چەکدارییەکە بهێنن، هەروەها سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی مەقادیشۆ راگیراوە".
حکومەتی سۆماڵ ساڵانێکە لە ململانێدایە لەگەڵ چەکدارانی گروپی موجاهیدن شەباب کە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەشیان خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە و میدیاکانی ئەو وڵاتە باسلەوەدەکەن، هێرشەکەی ئەمڕۆش چەکدارانی ئەو گروپە ئەنجامیانداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا