بەهرام رادان هاوسەرگیری کرد

هەمەرەنگ 02/04/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەهرام رادان یەکێک لە ناودارترین ئەکتەرەکانی سینەمای ئێران چووە ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
ئەستێرەی دیاری سینەمایی ئێران بەهرام رادان، لەرێی گرتەڤیدۆییەکەوە کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە رۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، چوونە ناو ژیانی هاوسەرگیری راگەیاند.

لەگەڵ مونا موختاری، دیزاینەری جلوبەرگ هاوسەرگیری کردووە

بەهرام ئاماژەی بە ناوی هاوسەرەکەی نەکردووە و لە گرتەڤیدۆییەکەشدا کە بڵاویکردووەتەوە، روخساری هاوسەرەەی دەرناکەوێت، بەڵام میدیا ئێرانییەکان باسلەوەدەکەن، ناوبراو لەگەڵ مونا موختاری، دیزاینەری جلوبەرگ هاوسەرگیری کردووە.
بەهرام رادان لەدایکبووی ١٩٧٩ە و بەشدەری چەندین فیلم و درامای ئێرانی کردووە و رۆڵی سەرەکی تێدا بینوون کە دیارترینان بریتین لە (اواز قو، شور عشق، آبی، شمحێ در باد، سنتوری، پل چوبی)

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا