کەمێک پێش ئێستا یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان کۆتاییهات و
بنکەکانی دەنگدان داخران.
دوای زنجیرەیەک قەیران و رووخانی ئابووری و
تەقینەوەی بەندەری بەیروت، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان یەکەمین
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
بە وتەی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە، لە
هەڵبژاردنی ئەمجارەدا رێژەی ٪٣٠ی گشتی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە
بەشدارییان لە پڕۆسەی دەنگدانەکەی ئەمڕۆدا کردووە، کە ئەم رێژەیەش کەمترە لە رێژەی
بەشداریکردنی دەنگدەرانی ٢٠١٨.
زیاتر لە ٧١٥ کەس خۆیان کاندید کردووە
لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی لوبناندا زیاتر لە
٧١٥ کەس خۆیان کاندید کردووە کە سەرجەمیان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ١٢٨ کورسی
پەرلەمان دەکەن.