سوپای ئیسرائیل: هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبن

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، ‌به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هێرشه‌كانمان بۆ سەر كه‌رتی‌ غه‌ززه‌، تا ئەو کاتەی حەماس پابەند دەبێت.

لێدوانی فەرمی: دانیال هه‌گاری، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئاگربه‌ست جێبه‌جێ ناكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی حه‌ماس وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان نه‌داته‌وه‌ هێرشه‌كانمان بۆ سەر غەززە به‌رده‌وام ده‌بن.

زیاتر: هۆكاری‌ ئه‌م بڕیاره‌شمان بۆ ئه‌وه‌ دەگەڕێتەوە تا ئێستا لیستی بارمته‌كانمان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌، هەموو پێشێلکاریەکی حەماس لە رێککەوتنەکەدا وەڵامی دەبێت.

چی تر: ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته‌كانمان بۆ ماڵه‌كانیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا