دوای تێپەڕینی ٧٥ ساڵ بەسەر ونبوونیدا، دوو برای هیندی توانیان خوشکەکەیان
بدۆزنەوە.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" دوای ئەوەی بەهۆی جیاکردنەوەی
سنوورەکانی نێوان پاکستان و هیندستان و جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە، مومتاز بیبی لە
خێزانەکەی ون بوو، لە ئێستادا پاش ٧٥ ساڵ خێزانەکەی دۆزییانەوە".
ئەوان زۆر دڵخۆشن کە بەرلەوەی گیانلەدەستبدەن توانیویانە خوشکەکەیان ببیننەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" مومتاز لەلایەن دوو برایەوە دۆزراوەتەوە و یەکێک
لە براکانی ئاشکرایکردووە، ئەوان زۆر دڵخۆشن کە بەرلەوەی گیانلەدەستبدەن
توانیویانە خوشکەکەیان ببیننەوە".
لە ساڵی ١٩٤٧ بەهۆی جیاکردنەوەی سنوورەکانی نێوان هیندستان و پاکستان
چەندین ئەدامی خانەوادەکان لە یەکتری دابڕان و هەندێکیان تاوەکو ئێستا یەکتریان
نەدۆزیوەتەوە.
