مێشوولە حەزی لە چ رەنگێکە ؟

هەمەرەنگ 03/06/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، پێدەچێت هەندیکجار رەنگی ئەو جلوبەرگانەی لەبەری دەکەین کاریگەری لەسەر پێوەدانی مێشوولەوە هەبێت.

ماڵپەڕی "فۆکس نیوز" توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:" ئەو کەسانەی جلوبەرگی سور، پرتەقاڵی و رەش دەپۆشن زیاتر رووبەڕووی پێوەدانی مێشوولەوە دەبن، لەبەر ئەوەی ئەو رەنگانە سەرنجی مێشوولە رادەکێشن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو کەسانەی جلوبەرگی رەنگ سەوز، مۆر، شین و سپی دەپۆشن کەمتر رووبەڕووی پێوەدانی مێشوولە دەبنەوە، بەوەش دەکرێت لە رێگەی پۆشینی چەند رەنگێکی دیاریکراوی جلوبەرگەوە خۆمان لە پێوەدانی مێشوولە بپارێزین ".

لە توێژینەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو:" پێستی مرۆڤ لە چاوی مێشوولەکاندا بە رەنگی سوور دەردەکەوێت، بۆیە زیاتر لەسەر پێستی مرۆڤ دەنیشێنەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا