ورچێک سێ کەسی یەک خێزانی کوشت

هەمەرەنگ 19/07/2022

Alternate Text

رۆژنامەیەکی هیندی بڵاویکردەوە، لە ویلایەتی ئۆدیشا ورچێک پەلاماری سێ کەسی لە یەک خێزانداوە و کوشتوونی.

رۆژنامەی "THE TIMES OF INDIA" باسی لەوەکردووە:" لە گوندی سامار سینگی سەر بە ویلایەتی ئۆدیشا لە هیندستان، کەسێک چووەتە دارستانێکی نزیک گوندەکەیان بۆ ئەوەی دار کۆبکاتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک نەگەڕاوەتەوە و هیچ سۆراخێکی نەبووە، کەسوکارەکەشی بەمەبەستی گەڕان بە داویدا دەڕۆن بۆ دارستانەکە، لەو کاتەدا ورچێک پەلاماریان دەدات و دوو کەسیان لێدەکوژێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو" پێدەچێت ئەو کەسەی یەکەمیش هەمان ئەو روچە کوشتبێتی، بۆیە دەسەڵاتدارانی هیندستان بەڵێنیداوە بە بڕی پێنج هەزار دۆلار قەرەبووی کەسوکاری قوربانییەکان بکات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا