نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند، عێراق چيتر به‌رگه‌ى ئەو هه‌موو
قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە
پەیامێکیدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى
و نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانين كه تا دێت به
ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى
ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن. دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتووى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى
ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى جیدييه‌وه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان
په‌كده‌خات".
ئەوەشی خستەڕوو:" خۆپێشاندانى مه‌ده‌نيى
ئاشتيانه، مافێكى ره‌وا و ده‌ستووريى پارێزرا‌وه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى
دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له
خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ره‌وتى
ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوورنه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه
سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت و درێژه‌كێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى
گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت".
راشیگەیاند:" ئێمه له هه‌رێمى كوردستان
جارێكى ديكه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه به‌شێكين له چاره‌سه‌ر
و هه‌موو هاوكارييه‌ك ده‌كه‌ين بۆ لێكگه‌يشتن و پێكهاتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان.
وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جیدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه
سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش
تاكه رێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات
به كه‌نارى ئارامى".