یەکێتی ژنان: هەنگاوەکانی قوباد تاڵەبانی لە پرسی ژناندا بکرێتە بەرنامە و کاری پێبکرێت

کوردستان 13/09/2022

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە بەیاننامەیەکدا، یەکێتی ژنانی کوردستان رایگەیاند کە پێویستە هەنگاوەکانی قوباد تاڵەبانی لە پرسی ژناندا بکرێتە بەرنامە و کاری پێبکرێت

لە بەیاننامەیەکدا، ئەمڕۆ سێشەممە، یەکێتی ژنانی کوردستان رایگەیاند:" ئەمە یەکەم جارە کە بەرپرسێکی باڵای حکومەت هەنگاوێکی مێژووی و بوێرانەی لەم جۆرە  بنێت بۆ پشتیوانی لە پرسەکانی ژنان و کەمکردنەوەی توندوتیژی بە راشکاوانە بڵێت ئەگەر بەتەنها خۆشم بم شوێن ئەو رووداوانە دەکەم و ناهێڵم بە هیچ بیانویەک پشتگوێبخرێت و بەدواداچوونی دادپەروەرانەی بۆ نەکرێت".

ئەوەش هاتووە:" ئەم هەڵوێستە نامۆ نییە بۆ قوباد تاڵەبانی کە درێژەپێدەری رێبازەکەی مامە کە هەمیشە سەرمەشق و پشتوپەنای ژنان و داکۆکیکاری تەواو بووە لە بەرەوپێشچوونی پرسەکانی ژنان".

باسیش لەوە کراوە:" ئێمە وەک یەکێتی ژنان دەستخۆشی لەو هەڵوێستە دەکەین کە لە مێژە ئێمەی ژنان ناڕازی و نیگەرانین و چەندین ساڵە هاوار دەکەن نا بۆ دەربازبوونی بکوژانی ژنان و بە سزانەگەیاندنی تاوانبارانی توندوتیژی".

یەکێتی ژنان لە بەیاننامەکەدا داوا دەکەن:" ئەم هەنگاوە بکرێت بە بەرنامە و پلانی تۆکمە و سەرجەم دامودەزگاکان فەرمی و نافەرمییەکان بەشدار بن لە جێبەجێکردنیدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا