محەمەد رەمەزان دێتە هەولێر

هەمەرەنگ 25/09/2022

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وا بڕیارە  لە مانگی داهاتوودا محەمەد رەمەزان، ئەستێرەی میسڕی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە هەولێری پایتەخت ئەهەنگێک ئەنجامبدات.

لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، محەمەد رەمەزان، ئەکتەر و گۆرانیبێژی میسڕی رایگەیاند، رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم لە هەولێر دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگێک.

وتووشیەتی کە ئەم ئاهەنگەی دوای ٢٠ رۆژ لە ئاهەنگەکەی شاری ئەسکەندەریەی میسڕ دەبێت.

شایەنی باسە، ئەو هونەرمەندە لە بواری نواندن و گۆرانیبێژیدا ئەستێرەیەکی دیاری هونەری میسڕیە، لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٣یە و ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا