خواردنی سەروپێ چی بەسەر جەستە دێنێت؟ ئەو کەسانە کێن نابێت بیخۆن؟

تەندروستی 26/10/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی سەرما، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی روو لە خواردنی سەروپێ دەکەن و پسپۆڕێکی زانستی خۆراکیش، سوودە تەندروستییەکانی ئەو خۆراکە و ئەو کەسانی کە نابێت بیخۆن ئاشکرادەکات.

د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکدا سوودەکانی خواردنی سەروپێ و ئەو کەسانەی نابێت بیخۆن ئاشکراکرد.

بە گوێرەی وتەی ئەو پسپۆڕەی زانستی خۆراک، سوودەكانی خواردنی سەروپێ بریتیین لەمانە:
١. سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە پڕۆتینەكانە دەوڵەمەندە بە مادەی كۆلاجین كە دوای لێنانی دەگۆڕت بۆ (Gelatin) كە بڕێكی زۆر لە ترشە ئەمینیەكان بە جەستە دەبەخشێت بۆ پێكهێنانی پڕۆتینەكانی ناو لەش، هەربۆیە زۆر بۆ باشە بنیادنان و بەهێزكردنی ماسولكەكانی لەش لە وەرزشوانان، هەروەها بۆ زیادكردنی كێش.
٢. یارمەتی خۆپاراستن و كەمكردنەوەی نەخۆشی و هەوكردنی جومگەكان دەدات كە لەگەڵ چونە تەمەنەوە ئەگەری توشبونیان زیاد دەكات
٣. كاراكردنی پڕۆسەی هەرسكردنی خۆراك و بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس
٤. بەهێزكردنی بەرگری جەستە و رێگریکردن له هەوكردن و نەخۆشیە جیاوازەكان
٥. پاراستنی تەندروستی پێست و یارمەتی بەهێزكردنی موەكانی قژ و نینۆك
٦. یارمەتی بەهێزكردنی تەندروستی ناودەم و كەمكردنەوەی هەوكردنی پوك
٧. یارمەتی بەهێزكردنی توانای سێكسی و زیادكردنی وەچەخستنەوە بەڵام لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە
٨. یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری نەرم بوونەوە و فشەڵبوونی ئێسك
٩. ڕێگریكردن و یارمەتی چارەسەری كەمی ئاسن و كەمخوێنی
١٠. بە سوودە بۆ زیادكردنی كێش لەو كەسانەی كێشیان كەمە و لاوازن
١١. ڕۆڵی هەیە لە گەرمكردنەوەی لەش و توانای بەرگری سەرما و سۆڵەی زستان".
هەروەها، سەبارەت بەو کەسانەی نابێت سەروپێ بخۆن یاخود بەرێژەیەکی کەم بیخۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو:
١. ئەوانەی كێشەی بەرزی كولیستڕۆڵ و چەورییە سیانیەكان هەیە، نابێت بە هیچ جۆرێك مێشك و زمانەكەی بخۆن، باشترە تەنها پێ و لولاقەكانی بخۆن.
٢. ئەوانەی بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی دڵ، یا نەخۆشی شەكرە، چەوری جگەر یا پێشتر جەڵتەی دڵ و مێشكیان هەبوە باشترە نەیخۆن بێ راوێژكردن لەگەڵ پزیشكی پسپۆڕ، مێشك و چاو و زمانەكەی نەخۆن بە هیچ جۆرێك
٣. ئەوانەی گورچیلەیان وەستاوە و غەسلیان بۆ دەكرێت، یاخود گورچیلەیان زۆر سستە و خەریكە بوەستێت یان چاندنی گورچیلەیان بۆ كراوە
٤. لە كاتی رێجیم تەنها لە لۆكارب و كیتۆ دایت و هاوشێوەكانی نەبێت
٥. ئەو كەسانەی كێشەی قەڵەوی و زۆری كێش و قەڵەوی ورگیان هەیە و رێجێم ناكەن
٦. ئەو خانمانەی كێشەی كۆنیشانەی كیسی هێلكەدانیان هەیه و بەرنامەی خۆراكی تایبەت پەیڕەو ناكەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا