سودانی : هەنگاوی جددی دەنێین بۆ باشترکردنی بەشەخۆراکی مانگانە

عێراق 29/10/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لە حکومەتی نوێی عێراقدا هەنگاوی جددی دەنێین بۆ باشترکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان و ئەو پرسە لە پێشینەی کارەکانی حکومەت دەبێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەسیر داوود وەزیری بازرگانی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان و بابەتی خۆراک بە گشتی لە عێراق کرد".

"لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، هەنگاوی جددی دەنێن بۆ باشترکردن و بەرەوپێشبردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان و کاری لە پێشینەی حکومەت پەرەپێدانی بابەتی خۆراک دەبێت لە عێراقدا"، وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

سودانی جەختیشیکردەوە:" حکومەتی نوێی عێراق هەموو رێککارێکی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوە و بنەبڕکردنی گەندەڵی لەهەموو بوارەکاندا دەگرێتەبەر".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوێنێ هەینی لە کۆشکی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق سودانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەستاودەستی دەسەڵاتی کرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا