شەهرام سەردار گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

هەمەرەنگ 30/10/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شەهرام سەردار نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "بیرم کردووی" بڵاوکردەوە.

شەهرام سەردار، گۆرانیبێژی لاوی کورد گۆرانییەکی نوێی بەناوی "بیرم کردووی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوکردەوە، کە تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن نیما عه‌زیزی نووسراوه‌تەوە، فریادیش ئاوازی بۆ داناوه‌، كاری میكس و ماسته‌رینگیشی له‌لایه‌ن دیاكۆ خالقییەوە كراوه‌.

شەهرام سەردار چەند ساڵێکە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و چەندین ڤیدیۆ کلێپی بڵاوکردووەتەوە، ستایلی زۆربەی گۆرانییەکانیشی مۆدێرنە و هەوادارێکی زۆر لە ناو چینی گەنجان هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا