"دامەزراندنی تازە و زانیاری بێ ناو کێشەی بۆ ناردنی مووچە دروستکردووە"

درێژتر لە هەواڵ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کێشەی تێدایە و وەزارەتی داراییش ئامادە نییە کێشەکان چارەسەر بکات.


کێ وتی:
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: تا ئێستا وردبینی بەردەوامە کۆی گشتی مووچە لە ترلیۆنێک دینار تێپەڕیوە، هەروەها لیستی ئەمنی کێشەی زۆری تێدایە.

زیاتر: هەزاران کەس لە لیستی هێزە ئەمنییەکاندان بەبێ زانیاری و بەبێ ناو، هەروەها دامەزراوەی تازەشیان تێدایە و دەیان هەزار ناو نەنێردراون.


ئەمەش هەیە:
لیژنەی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق پرسیار دەکات لەوەی بۆچی پلەیەکی وەک ملازم مووچەکەی لە هەر شوێنێک و رێژەیەکە و چۆن یەکەی خانەنشین و کەمئەندامان هەیە.

زیاتر بزانە: سەدان کەموکوڕی و تێبینی هەیە و وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادە نییە چارەسەریان بکات، بۆیە وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناچێتە ژێر باری ناردنی پارە بەو کەموکوڕیانەوە.

چی تر: سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای مووچەی کردووە و وەزیری دارایی دەڵێت، چەند مانگی پێشوو بەهەمان داواکاری مووچە خەرجکراوە و تێبینیەکان چاک نەکراون، خۆتان بەرپرسیارێتی یاسایی لەئەستۆ بگرن، بۆیە هێشتا بڕیاری ناردنی موچەی مانگی تەمموز نەدراوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا