"دامەزراندنی نوێ نییە و وانەبێژانیش وەک خۆیان دەمێننەوە"

درێژتر لە هەواڵ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەمساڵ هیچ بڕە پارەیەک بۆ دامەزراندنی نوێ و بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دیارینەکراوە.

کێ وتی: کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند: ئێمە نامانەوێت خەڵک بێئومێد بکەین، بەڵام ئەوە راستییە کە بەپێی بودجەی 2024ی عێراق، لە ئەمساڵدا ناتوانرێت مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە هەمیشەیی و مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت، هەروەها هیچ بڕەپارەیەک بۆ هیچ دامەزراندنێکی نوێ دابین نەکراوە.

هاوکات: گواستنەوە لە بودجەی عێراقدا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەرێم کارێکی ئەستەمە و دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەو رووەوە سنووردارە.

ئەمەش هەیە: ئەگەر هەیە کێشەی بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران چارەسەر بکرێت، بەوپێیەی ئەو بابەتە بودجەیەکی کەمتری پێویستە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا