راگەیەندراوی هاوبەشی قەتەڕ، ئەمەریکا و میسر لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە

درێژتر لە هەواڵ پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: قەتەڕ، ئەمەریکا و میسر راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: هەرسێ وڵاتی قەتەڕ، ئەمەریکا و میسڕ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد: دووەم رۆژی دانووستانەکان بنیاتنەربوون، لە چەند رۆژی داهاتووشدا ناوبژیوانان بەردەوام دەبن لەسەر وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی ئاگربەستی پێشنیارکراوی غەززە.

زیاتر: بە تەواوەتی رێگا خۆشکراوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، ئازادکردنی بارمتەکان، رزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان، پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە، هێورکردنەوەی گرژییەکان.

چی تر: کات بەدەستەوە نەماوە تاوەکو بە فیڕی بدەین و هیچ لایەنێکی شەڕیش بیانووی نەماوە بۆ دواخستنی راگەیاندنی ئاگربەست، پێش کۆتاییهاتنی ئەم هەفتەیەش بەرپرسانی باڵای حکومەتەکانی هەرسێ وڵات لە قاهیرە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی کاروباری رێککەوتەنەکە تەواو بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا