دوای ئەفریقا و ئەوروپا ئاوڵەی مەیمون گەیشتە پاکستانیش

جیهان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیمون لە وڵاتی پاکستان تۆمارکرا.

لێدوانی فەرمی: ئیرشاد رۆغنی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی پارێزگای خەیبەر لە پاکستان رایگەیاند: تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 34 ساڵە و ئێستا چارەسەر وەردەگرێت.

دوێنێ: وەزارەتی تەندروستی سوید ئاشکرایکردبوو، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە شاری ستۆکهۆڵم تۆمارکراوە.

 

پێشتر: رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ئەفریقا، باری نائاسایی تەندروستی جیهانی راگەیاندبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا