لە ترسی هێرشی داعش سێ کۆنسێرتی تەیلەر سویفت لە نەمسا هەڵوەشێنرانەوە

هەمەرەنگ 08/08/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: لە ترسی هێرشی تیرۆرستی، کۆنسێرتەکانی تەیلەر سویفت لە نەمسا هەڵوەشێنرانەوە

کێ وتی: وەزارەتی ناوخۆی نەمسا دەڵێت:" دوو گەنج لە دەستگیرکران کە گومان دەکرا پیلانیان بۆ هێرشکردنەسەر خەڵک لە ئاهەنگەکانی تەیلەر سویفت لە نەمسا هەبووبێت".

زیاتر: هەردوو تۆمەتبارەکە تەمەنیان 19 ساڵە و گومان دەکرێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بیری توندەڕوییان لادروست بووبێت و پەیوەندییان لە رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە کردبێت.

ئەمەش هەیە: رێکخەری کۆنسێرتەکانی تەیلەر سویف ئاشکرایکرد، بڕیاربوو ئەو هونەرمەندە ئەمریکییە لە رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە، کۆنسێرت لە یاریگەی ئێرنست هابل لە پایتەختی نەمسا سازبکات، بەڵام بەهۆی ئەو مەترسییانەوە کۆنسێرتەکان هەڵوەشێندرانەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

عێراق لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دوورخرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 49 خولەک پێش ئێستا

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا