حەماس مەرجە نوێیەکانی بۆ ئاگربەست رەتکردەوە

جیهان پێش 4 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس مەرجە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە غەززە رەتدەکەنەوە.

کێ وتی: بەرپرسێکی باڵای حەماس بە ئاژانسی فڕانس پرێسی راگەیاندووە: مەرجە نوێیەکانی ئیسرائیل بریتین لە پاراستنی هێزەکانی لە غەززە و لەسەر سنوورەکانی میسر.

زیاتر: حەماس لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست داوای کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئسیرائیل و گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی لە غەززە دەکات.

پێشتر: قەتەڕ، ئەمەریکا و میسر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندبوو، هیچ بیانوویەک نەماوەتەوە بۆ ئەوەی ئاگربەست رانەگەیەندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا