زانیوتە خواردنی سپڵ ئەم حەوت سوودەی هەیە بۆ جەستە؟

تەندروستی 08/11/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

سپڵی ئاژەڵ یەکێکە لەو خۆراکانەی بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆرینەی خەڵک چێژ لە خواردنی دەبینێت، کە جگەلە تام و بۆنە سەرسوڕهێنەرەکەی چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکەی ماڵپەڕی ( یوم سابع)، خواردنی سپڵی ئاژەڵ بە مەرجێک زیادەڕۆیی تێدا نەکرێت، حەوت سوودی تەندروستی گرنگی هەیە، کە بریتیین لەمانە:

١- هاوکاری چاکبوونەوەی توشبووانی نەخۆشی مەلاریا دەکات

٢- وەک چارەسەرێک بۆ زیادکردنی رێژەی خوێنی ئەو کەسانە بەکاردەهێندرێت، کە بەهۆی خانەی شێرپەنجەییەوە تووشی کەمخوێنی بوون

٣-  دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A، B1،B6، B12)

٤- بەهۆی هەبوونی فۆلیک ئەسید لە پێکهاتەکەیدا، سپڵ بە یەکێک لە خۆراکە بەسوودەکان بۆ ژنی دووگیان دادەندرێت

٥- دەوڵەمەندە بە زینک، مس و ئاسن و هاریکارە بۆ دروستکردنی خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا لە پێکهاتەیدا بڕێکی زۆر پڕۆتین هەیە و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت 

٦- بەهۆی کەمی ئاستی چەورییەوە تێیدایە هاوکارە بۆ دابەزاندنی کێشی ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە 

٧- چارەسەری بەشێک لە نەخۆشیی و هەوکردنەکانی پێست دەکات، لەوانەش وشکبوونەوە و هەوکردنی پێست

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا