هێرشبەرێکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بێهیوا بوونی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالدا راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر سعودیە رایگەیاند:" دەبوو لە گێمی یەکەمدا زیاتر لە گۆڵێک تۆماربکەین، بەڵام لە کۆتاییدا ئەمە جامی جیهانییە و هێشتا دوو یاری کۆتاییمان ماوە".
وتیشی:" لە گێمی دووەمدا، بەهۆی هەڵەکانی خۆمانەوە یاریەکەمان دۆڕاند، چەند وردەکارییەک هەبوون کە گۆڕانکارییان ئەنجامدا و دەبێت هەڵەکان راستبکەینەوە".
مارتینێز وتی:" شکست زۆر بە ئازارە، هیواخواز بووین کە جامی جیهانی ئەمساڵ بە بردنەوە دەستپێبکەین، بەڵام دەبێت زیاتر مەشق بکەن و خۆمان ئامادەبکەین بۆ داهاتوو".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەرجەنتین بە ٢-١ بەرامبەر بە سعودیە دۆڕا، کە ئەم شكستە هەموو هەوادارنی تۆپی پێی توشی سەرسوڕمان کرد، شەممەی داهاتووش رووبەڕووی مەکسیک دەبێتەوە، تا لە کۆتایی ئەم مانگەدا دوایین رووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر پۆڵەندا دەبێت.