سودانی دوو کاندیدی بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە دیاریکرد

عێراق 02/12/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی، هەریەک لە نزار ئامێدی و بەنگین رێکانی بۆ وەرگرتنی وەزارەتەکانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە کاندیدکرد.

ئەمڕۆ هەینی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی، هەریەک لە نزار محەممەد سەعید ئامێدی بۆ وەرگرتنی وەزارەتی ژینگە و بەنگین عەبدوڵا رێکانی بۆ وەرگرتنی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کاندیدکرد و سیڤیەکانی ئەو دوو کاندیدەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی سودانی کۆببیتەوە و لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، وەک لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، متمانە ببەخشێتە هەردوو وەزیری ژینگە و ئاوەدانکردنەوە کە پشکی کوردن، بەشێوەیەک کە وەزارەتی ژینگە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا