محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیلەوەکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق سوورن لەسەر جێگیرکردنی سەقامگیری لە وڵاتدا و پاراستنی ماڵ و موڵکی گشتی و هاوڵاتییان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لەجەنەراڵ مایكل كوریلا فەرماندەی فەرمانداری ناوەندی ئەمریكا و شاندی یاوەریكرد".
ئەوەشی خستەڕوو:" لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر شێوازەكانی هاوكاری و هەماهەنگی سەربازی لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەروەها سودانی جەختی كرد لەسەر گرنگی بەردەوامی كاری هاوبەش بەتایبەتی لەبواری پێشكەشكردنی راوێژ و مەشق وراهێنانی هێزە عێراقییەكان، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باشتر و زیاتر رووبەرووی تیرۆر ببنەوە".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆك وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا جەختیلەوەکردووەتەوە:" هێزە ئەمنییەکانی عێراق سوورن لەسەر بەردەوامیدان بە ئەرك و كارەكانیان لەپێناو سەقامگیری و پاراستنی دەستكەوت و سەركەوتنەكانیان لەجەنگی دژی تیرۆر، هەروەها پاراستنی ماڵ و موڵکی گشتی و هاوڵاتییان".
لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەوەش هاتووە:" لە دیدارەکەدا هەر یەك لەفەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێوەوڵەتی لەعێراق وسوریا جەنەراڵ ماسیۆ ماكفەرلێن و باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق ئالینا رۆمانسكی ئامادەبوون".