لەگەڵ هاتنی وەزری زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان،
خواست لەسەر خواردنی شێلم زیاد دەبێت، بە گوێرەی پسپۆڕانیش چەندین سودی گرنگی
هەیە.
بەوتەی د. رێباز تاهیر، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک، سوودەکانی شێلم بریتین
لەمانە:
1- هاوكارە بۆ دابەزاندنی شەكرەی خوێن.
2- دژی بەكتریا و هەوكردنە.
3- رێگری دەكات لە خانەی شێرپەنجەییەكان.
4- بەسوودە بۆ تەندروستی ئێسكەكان.
5- بەسوودە بۆ جگەر.
6- بەسوودە بۆ تەندروستی چاو.