عێراق،، خواردنگەیەک دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٧٠٠ ساڵ پێش زاین

هەمەرەنگ 04/02/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

شوێنەوارناسان توانیویانە شوێنەوارێکی دێرین لە عێراق بدۆزنەوە کە خواردنگە بووە و مێژووەکەی بۆ ٢٧٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.

بە پێی ئاژانسی سی ئێن ئێن، خواردنگەکە لە سنووری شاری لاگاشی دێریندایە، کە دەکەوێتە نزیک شاری ناسڕیە لە باشووری عێراق و بە ٥٠ سانتیمەتر لە خۆڵ داپۆشرابوو.

شوێنەوارناسەکان ئاشكرایان کردووە کە شوێنەوارەکە دەبێت بە دوو بەشی گەورەوە کە لە هۆڵی گەورەی نانخواردندا خۆیان دەبیننەوە.

هەروەها، لە هۆڵەکاندا، فڕن و مێز و پاشماوەی خواردن و هەتا بەفرگرێکی پێنج هەزار ساڵی دۆزراوەتەوە.

یەکێک لەو شوێنەوارناسانە بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە کە لە سەرەتادا بەشە کراوەی شوێنەوارەکەیان دۆزیوەتەوە، بەهۆی ئەوەی بە رووی حاڵەتە سروشتییەکان ئاشكرابووە، گەڕان لەو شوێنەدا زەحمەت بووە.

ئەمە یەکەم جار نییە عێراق بکەوێتە بەر دیدی شوێنەوارناسان، لە راستیدا زۆرێک لە مێژووناسان و شوێنەوارناسانی جیهان عێراق بە لانکەی مرۆڤایەتی دادەنێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا