بومەلەرزەکەی تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێمی بۆ ئەو وڵاتە راگرت

کوردستان 06/02/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاشکرایکرد، بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆوە هەناردەی نەوتی بۆری هەرێم – تورکیایان راگرتووە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی لە تورکیا و سوریا روویدا و بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هەناردەکردنی نەوت و خۆپارێزی لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هەناردەکردنی نەوت لە بۆری هەرێم – تورکیا راگیرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکانی پشکنین، پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە بۆری باسکراو، جارێکی دیکە دەستپێبکاتەوە".
بەیانی ئەمڕۆ چەند بومەلەرزەیەکی بەهێز لە سوریا و تورکیا روویدا و بەگوێرەی دواین ئامارەکانی، نزیکەی هەزار کەس لە تورکیا و سەدان کەسیش لە سوریا گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا