قەشەیەکی مەسیحی ئاینەکەی دەگۆڕێتە ئیسلام و ناوی دەکاتە سەعید

هەمەرەنگ 27/02/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

قەشەیەکی کاسۆلیکی مەسیحی رایگەیاند، ئاینەکەی گۆڕیوەتە ئیسلام و ناوی خۆشی کردووە بە سەعید عەبدوللەتیف.

ئەو کەسە کە ناوی هیلاریۆن هێگییە و پێشتر قەشەی کاسۆلیکی مەسیحی بووە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە کە شەهادەتی خوێندووە و بەو شێوەیە بووەتە موسڵمان، هەروەها ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ سەعید عەبدوللەتیف".

سەعید لەبارەی موسڵمانبوونی وتوویەتی:" هەستەکەم گەڕاومەتەوە بۆ ماڵەکەم، پێش بیست ساڵ ئاشنابووم بە باشییەکانی ئیسلام، بەڵام لەم دواییانەدا ئاینەکەم گۆڕی و شەهادەتم خوێند، ناکرێت لە شوێنە گشتییەکاندا قەشەی مەسیحی بم و بە نهێنیش موسڵمان بن، بۆیە ئیسلامبوونم راگەیاند".

سەعید کە لە هەمان کاتی راگەیاندنی ئیسلامبوونیدا، ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆزیش بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت:" ئەو گەرمی و گوڕی و پێشوازییەی لە لایەن کۆمەڵگەی ئیسلامییەوە لێمکرا سەرسوڕهێنەر بوو، هەرگیز میوانداری وەهام لە ژیانمدا نەبینییوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا