رۆژنامەیەکی فەرەنسی ئاشکرایکرد، دوای داوای لێبووردنی
مێسی لە ئیدارەی یانەی پاریس ساجێرمان بەهۆی گەشتکردنی بۆ سعودییە، ئیدارەی یانەکە
سزای یاریزانەکەیان کەمکردەوە و دووبارە دەستیکردەوە بە راهێنانەکان.
رۆژنامەی "لۆ باریزیان"ی فەرەنسی
بڵاویکردووەتەوە:" ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان داوای لێبوردنەکەی لیۆنێل مێسی
ئەرجەنتینییان بەهەند وەرگرتووە و بڕیاریانداوە سزای سەر یاریزانەکە کەم بکەنەوە،
کە پێشتر بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دوورخرابووەوە ".
ئەو رۆژنامەیە باسی لەوەشکردووە:" ئەمڕۆ مێسی لەگەڵ یاریزانانی پاریس سانجێرمان دەستی بە راهێنانە بەکۆمەڵەکان کردەوە و پێدەچێت بەشداری لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بە ئاجاکسیۆ بکات،
کە چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت ".