دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە رۆژێکدا ١١ ملیار دۆلاری لەدەستدا

هەمەرەنگ 24/05/2023

Alternate Text

بێرنارد ئارنۆ، کە لە ئێستادا دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، تەنها لە ماوەی یەک رۆژدا ١١ ملیار دۆلاری لەدەستدا، ئەویش بەهۆی نیگەرانی لەوەی کە لاوازی ئابووری ئەمەریکا کاریگەری لەسەر خواستی بەرهەمەکانی دەبێت.

ئارنۆ کە دامەزرێنەری کۆمپانیای LVMH-ە و ٧٥ براندی جیهانی لەخۆدەگریت وەک لوی ڤیتۆن و کریستیان دیۆر و فێندی، ئەمساڵ بە رێژەیەکی بەرچاو داهاتەکەی زیادیکرد، هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی پشكی کۆمپانیا ئەوروپییەکان بوو بە شێوەیەکی گشتی.

بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی داراییە فیدڕاڵییەکانی ئەمەریکا و نەگەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە سەقفی قەرزەکان، پشکی کۆمپانیای LVMH زۆر دابەزی، بە شێوەیەک کە ٥٪ی بەهاکەی لەدەستدا، ئەوەش زۆرترین بڕی دابەزینە لە نزیکەی شەش مانگی ئەمساڵدا.

ئەم دابەزینە لە نرخی پشکەکاندا، کاریگەری لەسەر بێرنارد ئارنۆی فەڕەنسی هەبوو، بە هۆیەوە ١١ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تەنها لە ماوەی رۆژێکدا لەدەستدا، بەڵام ئاوهاش هێشتا دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە کە سامانەکەی بە ١٩١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئەویش بەپێی پێوەری بلومبێرگ بۆ ملیاردێرەکانی جیهان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا